هەواڵی زۆرتر لەگەڵ هێرۆ

کوشتارگەی سلێمانی دەڵێت خۆمان قوربانیتان بۆ دەکەین

964+

ژووری هەواڵ

شووتیيەکەی شارەزوور گومانی لەسەرە
تۆمەتباری ئاگرەکەی شارباژێڕ دەستگیرکرا
تاسەی 3D گەیشتە زاخۆ
کوشتارگەی سلێمانی: قوربانییەکانتان بۆ دەکەین
گەرما پرسەی گەرمیان دەگۆڕێت

+++
-شووتیيە رەنگ سوور و شیرینەکەی شارەزوور یەکێکە لە بەناوبانگترینەکانی کوردستان بەڵام فرۆشیارەکان دەڵێن خەڵکی سڵ لە کڕینی دەکەنەوە چونکە دەوترێت، دەرمانی زۆر پێوەدەکەن.

-ئەمڕۆ کەسێک لە سنووری شارباژێڕ دەستگیرکراوە، کە بە قسەی پۆلیس تۆمەتباری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەو دەڤەرەیە، کە زیاتر لە هەزار دۆنم دەشت و پاوانی سووتاند.

-ئەندازەی هاتوچۆی زاخۆ شوێنی پەڕینەوە لە رەنگی زەرد و سپی دەگۆڕێت بۆ رەنگی سوور و وێنەی سێ رەهەندی کە لای شوفێر وانیشانی دەدات تاسەیە.

بەردەم ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش وەک یەکەم شوێن، دوێنێ سێ رەهەندی کرا.

-ئەوقافی گەرمیان گۆڕانکاری کرد لە کاتەکانی دانانی پرسە لە مزگەوتەکان و هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەگەڕێتەوە.

-کوشتارگەی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات قوربانییەکانیان لای ئەوان بکەن و دەڵێت، بۆ سەلامەتی تەندروستییە.