ئەوانە ناگرێتەوە کاری گەیاندن دەکەن

لە کەرکوک ئەوە نەما شەوانە ماتۆڕسکیل لێبخوڕیت

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەوە نەما شەوانە لە شاری کەرکوک ماتۆڕسکیل لیبخوڕیت، چونکە لێت دەستێندرێت، بەڵام بڕیارەکە ئەوانە ناگرێتەوە کە کاری گەیاندن دەکەن.

کاتی قەدەغەکردنەکە کاتژمێر شەشی ئێوارەیە تا شەشی سەرلەبەیانی.

پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک ئەمڕۆ سێشەممە 20.6.2023 ئەو بڕیارەی داوە و هەر ماتۆڕسکیلێک ببینن دەستی بەسەردا دەگرن.

“بڕیارەکە پلانێکی ئەمنییە و بۆ زیاتر سەلامەتی ژیانی هاوڵاتیانە”، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک، کە نەیویست ناوی بهێندرێت وای بە 964 وت.

ئەو سەرچاوەیەی 964 داواش دەکات خاوەنی ماتۆڕسکیلەکان پابەندبن و خۆیان دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی نەکەن.

وتیشی، “پێویستە ئەوانەی ماتۆڕسکیلەکانیان تۆمار نەکردووە، هەرچی زووە ئەو کارە بکەن، بۆ ئەوەی دەستیان بەسەردا نەگیرێت”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد