6 مین بەهۆیەوە تەقیوەتەوە و 1000 دۆنم زەوییش سووتاوە

لە گوندی نۆرەباب.. ئاگرەکە گەیشتە ناو مین و ئەڵغام

964+

دیلان محەمەد – شارباژێڕ

بەهۆی ئاگرەکەی دوێنێوە کە بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان سەرووی هەزار دۆنم زەوی سنووری 10 گوندی ناوچەی شارباژێڕ سووتاوە.

مقەدەم کارزان نورەدین، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی قەزای شارباژێڕ بۆ 964 قسەی کردووە و دەڵێت: بەشی زۆری ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام ئێستا ئاگرەکە لە سنووری گوندی نۆرەبابە، لە شوێنێک کە کێڵگەی مین و ئەڵغامە، بۆیە ناتوانین لێی نزیک ببینەوە.

زیاتر وتیشی: تا ئێستا زیاتر لە شەش مین بەهۆی ئاگرەکەوە تەقیوەتەوە و چاوڕێین ئاگرەکە لەو سنوورە دەربچێت بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵ بکرێت.

مقەدەم کارزان نورەدین، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی قەزای شارباژێڕ ئاشکراشیکرد کە تاوەکو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت دەست بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوە، ئەگەرچی گومان لە کەسێک کراوە و دەستگیریش کراوە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق