وێنه: سۆسیال میدیا
له پشده‌ر هۆشدارى ده‌درێته غازفرۆشه‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیه‌تى پشده‌ر، هۆشدارى ده‌داته غازفرۆشه‌كانى سنووره‌كه‌ى ئەگەر له‌و نرخه‌ى بۆیان دانراوه بە گرانتر بیفرۆشن، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
قایمقامیه‌تى قه‌زاى پشده‌ر، ھاوڵاتیانی سنووره‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ھەر وەکیلێک غاز بەگران بفرۆشێت لەو نرخەی بۆی دیاریکراوە کە هه‌شت هه‌زار و 500 دینارە، ئەوا با ئاگاداریان بکاتەوە بۆ لێپرسینەوە لەگەڵیدا.
داواشدەکات لەکاتی بوونی سکاڵا پەیوەندی بکەن بە لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتهوه بەم ژمارە موبایله: (07501462015).