مارکێتە بێ دیوارەکەی کەلار کڕیاری زۆرە

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمە مارکێتە بێ دیوارەکەی کەلارە، کڕیارەکان بە دەستی خۆیان میوە و سەوزە فرێشەکان لێدەکەنەوە.

موھەنەد جوتیارێکی دانیشتووی کەلارە و خاوەنی ئەم کێڵگەیەیە لە دەوروبەری شەقامی پشتێنەیی قەزاکە.

ئەو دەڵێت، دەنکێ کیمیایی چییە لەناو بەرهەمەکانیدا نییە.

تەماتە، خەیار، کاڵەک، بیبەر و باینجان بەشێکن لە بەرهەمەکانی ئەم کێڵگەیە.

رۆژانە خەڵکێکی زۆر دێن و ئەوەی حەزیان لێبێت لێی دەکەنەوە.

موھەنەد ھەشت ساڵە بەم شێوەیە کاردەکات، لە کاتی پێگەیشتنی بەرھەمەکانی، کێڵگەکەی بەڕووی کڕیاران دەکاتەوە، ئەو هەر خۆی نا، بە خاو و خێزانەوە ئەم مارکێتە بەڕێوەدەبەن.