گەیشتووەتە 3500 دینار
جه‌ژن هات و مریشك گران بوو
964+
شیراز عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
له هه‌ولێر نرخی مریشك گران بووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه نازم عه‌بدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ده‌ڵێت له لای ئه‌وان نرخه‌كه گران نه‌بووه و گرانیش نابێت.
964 به‌دواداچوونی بۆ نرخی مریشك له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر كرد و ده‌ركه‌وتووه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك نزیكه‌ی هه‌زار دیناری هاتووه‌ته‌سه‌ر و ئێستا كیلۆی مریشك به 3500 دیناره، له كاتێكدا له كه‌متر له 10 رۆژی رابردوودا نرخی كیلۆیه‌ك 2250 و 2500 دینار بوو.
ئیبراهیم شوکر، مریشکفرۆشه لە بازاڕی تەیراوە ی هەولێر و ده‌ڵێت، نرخی مریشك گران بووه و به‌ره‌و جه‌ژنیشه، پێده‌چێت زیاتر گران بێت.
ئاشكراشی ده‌كات، جومله‌چییه‌كانی مریشك پێیان وتوون له كێڵگه‌كان مریشكیان پێناده‌ن و هه‌ڵیده‌كرن بۆ رۆژانی پێش جه‌ژن، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گران بێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا