یانەی بۆکسێنی کەرکوک .وێنە:964
یانەی کەرکوک نازناوی پاڵەوانیەتی بۆکسێنی کوردستانی بردەوە
+964
هێژا خەسرەو
لە شاری هەولێر و بۆ ماوەی دوو رۆژ پاڵەوانیەتی بۆكسێنی کوردستان لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوان ئەنجامدرا یانەی کەرکوک هەشت مەدالیای بردەوە و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
، لە دوای یانەی کەرکوک، یانەی هەولێر پلەی دووەمی بەدەستهێنا بە کۆکردنەوەی حەوت مەدالیا، یانەی سەورەی شاری کەرکوک لە پلەی سێیەمدا هات بە بردنەوەی پێنج میدالیا.
لە پاڵەوانیەتییەکەدا 11 یانە بەشداریان کرد کە لە یانەکانی، کەرکوک، هەولێر، سەورە، جیهان، کەیوان، خانەقین، نیشتمان، پێشمەرگەی سلێمانی و شۆڕجە پێکهاتبوون.
هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆش بە فەرمی بانگهێشت کرابوون، بەڵام ئامادەی پاڵەوانیەتیەکە نەبوون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی
+1