ماڵەپەڕی شەفافییەت
هی دوو پارێزگا و دوو ئیدارەی سەربەخۆیە
داهاتی هەفتەیەک زیاتر لە 21 ملیار دینارە
964+
پێشەوا محەمەد
داهاتی هەفتەیەکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 21 ملیار و 542 ملیۆن دینارە، بە پێی ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتەکە ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیش دەگرێتەوە.
ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.
بە پێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی ماڵپەڕەکە، ئەو داهاتە هی 10.6.2023 تا 16.6.2023ـیە.