ئەحمەد رامبۆ. فۆتۆ: 964
ئه‌حمه‌د رامبۆ: هه‌ولێر له كۆنتڕۆڵكردنی هۆڵه وه‌رزشییه‌كان یه‌كه‌مه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌حمه‌د مه‌جید، كه به ئه‌حمه‌د رامبۆ ناسراوه و سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری فیدراسیۆنی له‌شجوانیی عێراقه، رایگه‌یاند شاری هه‌ولێر له كۆنتڕۆڵكردنی هۆڵه وه‌رزشییه‌كانی له‌شجوانی له ئاستی عێراق له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
ئه‌حمه‌د رامبۆ له به‌رنامه‌ی 1 به 1ی ئه‌مجاره‌ی تۆڕی 964 به‌شداریی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا، هه‌ولێر له ئاستی عێراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هۆڵه‌كان له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
ئاشكراشی كرد، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ناكاو و به به‌رده‌وامی سه‌ردانی هۆڵه‌كان ده‌كه‌ن و چاودێرییان ده‌كه‌ن.
وتیشی، له هیچ وڵاتێك هۆڕمۆنه‌كان به ئاشكرا نافرۆشرێن.
رامبۆ كه خۆیشی هۆڵی وه‌رزشی له‌شجوانی هه‌یه، ده‌لێت، “پێویسته راهێنه‌رانی له‌شجوانی رێگری له بەکارهێنانی هۆڕمۆنه‌كان بكه‌ن و ماسوولكه به‌بێ هۆڕمۆنیش دروست ده‌كرێت.
ته‌واوی به‌رنامه‌كه له‌و لینكه‌دا ببینه: