18 رۆژە شەقامیان داخستووە
جوتیارانی كورد و توركمان لە کەرکوک مانیان گرتووە
964+
كاروان ساڵحی – كەركوك
جوتیارانی كورد و توركمانی تۆپزاوە و بڵاوە و تڕكەڵان و گوندەكانی ئەو سنورە، هێشتا كێشەی وەزارەتی بەرگری عێراقیان چارەسەر نەكردوە “عەرەبی هاوردەش” هاتە سەری كە هەر یەكەیان داوای 300 بۆ 500 ملیۆن دیناریان لێ دەكەن.
بۆ ماوەی 18 رۆژە جوتیارانی كورد و توركمانی دانیشتوانی گوندەكانی تۆپزاوە و بەڵاوە و تركەڵان و چەند گوندێكی دیكە لە شەقامی فڕۆكەخانەی كەركوك مانیان گرتووە و یەكێك لە شەقامە سەرەكێكانیان داخستوە و خێوەتیان هەڵداوە، بە وتەی خۆیان تاوەكو ئێستا هیچیان بۆ نەكراوە.
ساتع كەركوكی، نوێنەری خۆپیشاندەران بە 964ـی وت، “بە پێی بڕیاری 369ـی حكومەتی بەعس 135 هەزار دۆنم زەوی ئێمە لەو ناوچانە دەستی بەسەر دا گیراوە لە لایەن وەزارەتی بەرگری عێراقەوە، دوای ئەوەی دەروێنەمان ئەنجامدا ئێستا بە هیچ شێوەیەك رێگەمان پێ نادەن نزیكی گوندەكانمان بكەوین”.
وتیشی، ئەوان ئەو كێشەیەی هەیان بووە تاوەكو ئێستا چارەسەر نەکراوە كەچی “عەرەبی هاوردە” كە كاتی خۆی رژێمی بەعس بە گرێبەست زەویەكانی پێیان داوە، لە دوای ساڵی 2003 زەویەكان كەوتەوە دەستی خۆمان ئێستا ئەوان نوسراوی دادگا و كشتوكاڵیان هێناوە داوای قەرەبووی ئەو چەند ساڵە دەكەن كە هەر جوتیارێك دەبێت نزیكەی 300 بۆ 500 ملیۆن دینار بدات، تاكو ئێستا هەرچی بەرپرس هەیە سەردانی بەغدای كردووە نەیانتوانیوە هیچمان بۆ بكەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی