دواجار کارکردن لە پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان دەکەوێتەوە کار

964+

توانا نەقی

دوای ماوەیەکی زۆر وەستانی کارکرد لە پرۆژەی پاڵاوتگەی ئاوی دەربەندیخان جارێکی دیکە کۆمپانیای وەبەر هێنەر گرێبەستی واژۆ کردەوە بۆ دەستکردن بە کارکردبەوە لە پاڵاوگەکە

پێشتر راگەیەندرا 10 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی قەزاکە تەرخان کراوە و دەست بە تەواوکردنی دەکرێت.

پێش ماوەیەک ئەندازیار سینان، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئۆهیتان، کە جێبەجێکاری پڕۆژەی ئاوی پاکی دەربەندیخانە بە تۆڕی 964ـی راگەیاند: بوودجەی پڕۆژەکەیان 20 ملیۆن دۆلارە و تەنها 5 ملیۆن دۆلار وەرگیراوە.

سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای جێبەجێکار کۆبوونەتەوە و ئەو بڕە پارەی کە داواین کردبوو دابینکراوە.

وتیشی، رێکەوتننامەی لێکتێگەیشتنیان لە نێوان یەیەکتر واژوو کردووە و رازی بوون بە مەرجەکانی یەکتر، لە نزیکترین کاتیشدا دەستدەکرێت بە کارکردن لە پرۆژەکادا دوای ئەوەی کە ئامێر و کەرەستە پێویستەکانی پرۆژەکە

پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان زیاتر لە 55٪ـی کارەکانی تەواو بووە، تەنیا کاری میکانیک و کارەبا ماوە و بە تەواوبوونیشی سنووری قەزای دەربەندیخان کێسەی کەمیی ئاوی پاکیان چارەسەر دەبێت.