بڵند ئیبراهیم گۆرانی بۆ کوردستان وتووە

+964

ئەم کوردستانە جوان و شیرینە بووەتە ئیلهامی دەیان گۆرانی، ئەمجارە گۆرانیبێژی دەنگ خۆش بڵند ئیبراهیم گۆرانی بۆ وتووە

گۆرانییەکەی بۆ سروشتی کوردستانە و بە ناوی (کوردستان بەهەشتی جوانە)، ئاوازی گۆرانیەکە هەر خۆی دایناوە و شیعرەکەی هی مامۆستا بورهانە، وەک خۆی دەڵێت کلیپەکە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکییە لە چۆنییەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ سروشت

بڵند ئیبراهیم، پێش پێنج ساڵ گۆرانی بۆ شنگال وتووە، بەڵام قەولی داوە بە گەرموگوڕتر لە جاران بگەڕێتەوە