لە ناڵپارێز دوو پیاوی بەتەمەن بە رووداوی هاتوچۆ مردن
964+
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی
بەیانی ئەمرۆ لە سنووری ناحیەی ناڵپارێز و لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل، دوو کەس گیانیان لەدەست دا، کە دانیشتووی ناحیەی بیارەن.
ئەم دووکەسە بە رێگادا بە ئۆتۆمبێلێکی نیسان دەبڵ دەچوونە پێنجوێن، بەڵام لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری گەورە، کە شۆفێرەکەی ئێرانییە پێکدا دەدەن.
شۆفێری بارهەڵگرەکە سەلامەتە و پۆلیسی پێنجوێن دەستگیری کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15.6.2023 رائید کاروان عەبدوڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن بە 964ی وت، رووداوەکەی پشتڕاست کردەوە و ئەو دوو کەسەی گیانیان لە دەست داوە تەمەنیان 67 و 75 ساڵە.
بە وتەی کاروان عەبدوڵا، پەراوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە، تا بزانرێت هۆکاری سەرەکی رووداوەکە چی بووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا