کڕواتیا گەیشتە فایناڵی نەیشن لیگ. فۆتۆ: توویتەر
كڕواتیا چاوه‌رێی ئیسپانیا و ئیتالیا ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته یاریی كۆتایی نه‌یشن لیگ و له‌وێش چاوه‌ڕێی براوه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كات.
له یاریی پێش كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا “نه‌یشن لیگ”، هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا شه‌وی رابردوو له ناو رۆتردام به ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندای خاوه‌ن یاریگه و جه‌ماوه‌ری برده‌وه.
گۆڵه‌كانی كڕواتیا “كراماریچ، باسالیچ، پیتكۆڤیچ و مۆدریچ” تۆمار كران، كه دوو گۆڵیان به په‌ناڵتی بوو.
گۆڵه‌كانی هۆڵه‌نداش “مالین و توالانگ” تۆماریان كرد.
یارییه‌كه گه‌یشته كاتی زیادكراو، دوای ئه‌وه‌ی له كاتی ئاسایی‌دا به 2-2 گۆڵ كۆتایی هات.
كڕواتیا یه‌كه‌م جاره له مێژووی خۆیدا ده‌گاته یاریی كۆتایی نه‌یشن لیگ، له‌وێش چاوه‌ڕێی ئیتالیا و ئیسپانیا ده‌كات، كه ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه و یه‌كێكیان ده‌گاته یاریی كۆتایی.