هه‌ولێر ده‌ستى به گوڵچاندن كرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی پلانێكى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان، به هه‌زاران گوڵى جۆراوجۆر له هه‌ولێر ده‌چێندرێت.
ئه‌و شوێنه‌ى گوڵه‌كانى لێ ده‌چێندرێت، پاركى سامی عه‌بدولڕه‌حمانه، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پاركه‌كان و جگه له گوڵ و گوڵزار، زیاتر له 17 هه‌زار دره‌ختى لێچێندراوه.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر، بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ تیمەکانیان هەڵسان بە چاندنی هەزاران گوڵی وەرزی لە جۆرەکانی گوڵی قەدیفە و چاو پشیلە و گەزانیا و گوڵی قەنەفر.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئەو هەڵمەتە بە شێوەیەکی هەماهەنگی بووه لەگەڵ تیمەکانی پارکی سامی عه‌بدولڕه‌حمان.
+7