پردی ناڵپارێز - وێنە: socialmedia
ئەگەر چووی بۆ پێنجوێن ئاگاداربە پردی ناڵپارێز دادەخرێت
964+
پێشەوا محەمەد
بە مەبەستی کارکردن و نۆژەنکردنەوەی, پردی ناڵپارێز بەربەست دەکرێت. هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، ماوەی 15 رۆژ هاتوچۆ لەسەری رادەگیرێت.
پردەکە کەوتووەتە سنووری قەزای پێنجوێن و بڕیارە لەمڕۆ چوارشەممەوە 14.6.2023 تا 29.6.2023 دابخرێت.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کەمێک بەرلەئێستا لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری داوەتە شۆفێران، کە دەتوانن بۆ هاتوچۆ رێگەی ناو ناڵپارێز بەکاربهێنن.