شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ده‌ست هه‌ندێ ئوتومبێل گیری خواردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌یه‌كه‌ شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ده‌ست ئه‌و ئوتومبێلانه‌ گیری خواردووه‌، كه‌ زبڵ و خاشاكى ماڵه‌وه‌یان له‌ رۆخ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كان فڕێده‌ده‌ن.

هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر داوایان له‌ هاوڵاتیان كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئوتومبێلانه‌یان بینى، ژماره‌ى تابلۆكانیان بۆ بنێرن بۆ ئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.

شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه، ئه‌و جۆره‌ شۆفێرانه‌ى به‌ كه‌سانى ناپه‌رپرس و بێباك پێناسه‌ كرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی نوێیدا چه‌ند وێنه‌یه‌كیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت “ئەمەی دەیبینن فڕێدانی خۆڵ و خاشاکە لە قەراغ شەقامێکی گشتی گۆران سیتی لەلایەن سێ کەسەوە”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لەسەرووى ئەو شوێنەى زبڵه‌كه‌یان فڕیدراوه‌، حاویەی خۆڵ هه‌یه‌، بەڵام لێرەدا فڕێی دەدەن و حساب بۆ ژینگە و دانیشتوانی ئەو گەڕەکە ناکەن.

له‌لایى دیكه‌وه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه،‌ ڤیدیۆى ئه‌و خه‌ڵكانه‌یان له‌لایه‌ و ده‌ڵێن، ئەو کەسانەی ئەو زبڵەیان فڕێداوە ئه‌گه‌ر لەماوەی 24 کاتژمێردا زبڵەکە کۆنەکەنەوە، ڤیدیۆکەیان راده‌ستى شاره‌وانى ده‌كه‌ن.