ئێمباپێ گڕی له پاریس به‌ردا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جارێكی دیكه باسی گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ هاته‌وه به‌رباس و ئێستا هه‌واڵه‌كان گه‌رموگوڕن و بارودۆخه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی ریال مه‌دریده.
كیلیان ئێمباپێی ئه‌ستێره‌ی فه‌ڕه‌نسی له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند، بابه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان گفتوگۆ ناكات و بڕیاری داوه هاوینی 2024 یانه‌كه جێده‌هێڵێت.
ئێمباپێ، كه پێده‌چێت له پاریس سانجێرمان بێزاربێت، بڕیاره‌كه‌ی یانه‌كه‌ی تووڕه‌كردووه.
ئێستا پاریس له هه‌ڵوێستێكی سه‌ختدایه، یان ده‌بێت ئه‌م هاوینه به پاره‌یه‌كی زۆر ده.ستبه‌رداری ببێت، یان هاوینی داهاتوو یاریزانه‌كه به‌خۆڕایی تیپه‌كه جێده‌هێڵێت.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كانی رۆژنامه‌ی ده‌یلی تێلیگرافی ئینگلیزی، ئێستا ئێمباپێ له بازاڕی گواستنه‌وه به‌رده‌سته و نرخی گواستنه‌وه‌ی 200 ملیۆن یۆرۆیه.
ئێمباپێ جێی بایه‌خی یانه‌ی ریال مه‌دریده، به‌ڵام هێشتا یانه‌ی شاهانه هیچ هه‌نگاوێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه نه‌ناوه.
یانه‌ی ریال مه‌درید وه‌رزی رابردوو هه‌وڵی زۆری گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی دا، به‌ڵام پاریس ده‌ستبه‌رداری نه‌بوو.