هاتنی پشووی وەرزی هاوین

پاڵەوانێتییەک بۆ فێرگەکانی تۆپی پێ کرایەوە

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

لەگەڵ هاتنی پشووی وەرزی هاوین، پاڵەوانێتییەک بۆ فێرگەکانی تۆپی پێ کرایەوە.
دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق بریاریدا کە گشت فێرگەکان بخاتەوە سەر لقی تۆپی پێی شارەکان، لیژنەی فێرگەکانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی سلێمانی خولێکی بۆ فێرگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کردەوە.

کاوە شێخ سدیق، سەرۆکی لیژنەی فێرگەکان تایبەت بە 964ـی راگەیاند، دوای بڕیارەکەی فیدراسیۆنی عێراقی و بۆ زیاتر رێکخستنەوەی فێرگەکانی تۆپی پێ بریاردرا کە لە پشووی هاوینەدا خولێکیان بۆ رێکبخرێت.

هەروەها وتیشی، لەبەر زۆری فێرگەکان و گەورەیی ناوچەکان، فێرگە بەشداربووەکانیان کردووەتە چوار کۆمەڵەوە، دوای ئەنجامدانی یارییەکان لە هەر کۆمەڵەیەک دوو فێرگە دەگەنە قۆناغی کۆتایی.

لەم خولەدا 52 فێرگە بەشدارن و رکابەرییەکانیش نزیکەی دوو مانگ دەخایەنێت.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق