سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا
نوێترین زانیارییەکان لەسەر رووداوەکەی سلێمانی
964+
بەشی کوردی – رووماڵ
رووماڵێکی تایبەت بە رووداوی کەوتنی کرێن تاوەرێک بەسەر چەند کرێکارێکدا لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون بە ناوی دەروو لە گەڕەکی قولەرەیسی لە شاری سلێمانی.
لە رووماڵەکەد پەیامنێرانی 964 لە شوێنی رووداوەکە و لە بەردەم نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دواین زیانیارییەکان دەخەنەڕوو، هەروەها دۆخی ئەو کرێکارەی کە ئێستا لە خۆشخانەیە و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
کاتژمێر 3:40 خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە، چەند کرێکارێک لەکاتی کارکردن، کرێن تاوەرێک لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی دەڕوخێت بەسەریانداو سیانیان گیانیانلەدەستداوە و دانەیەکیان بریندارە.