سێ کرێکار گیانی لەدەستداوە و دانەیەکیش بریندارە
بەرگری شارستانی سلێمانی: لێکۆڵینەوە لە رووداوی کەوتنی کرێن تاوەرەکە دەکەین
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
لەسەر کەوتنی کرێن تاوەری پڕۆژەی دەروو سیتی کە بەهۆیەوە سێ کرێکار گیانی لەدەستداوە و کرێکارێکیش باری تەندروستی جێگیر نییە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شار نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت.
لەسەر ئەو رووداوە رائید ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: لێکۆڵینەوە لە کەوتنی کرێن تاوەرەکە دەستی پێکردووە و دواتر ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی رادەگەیەنین.
دەشڵێت: کرێکارەکان خەڵکی هەرێمی کوردستان نین.