“ئاوی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌ویی كوردستان ده‌بووژێنه‌وه‌”

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ده‌ڵێت، وه‌رزی داهاتوو بارانی زۆر ده‌بارێت و ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی له‌ كوردستان ده‌بووژێنه‌وه‌.

سیروان ساڵح، شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌ كوردستان له‌ فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی، “بۆ وەرزی دابارینی ( 2023 – 2024 ) هەموو هۆکارەکان لە بەرژەوەندیماندان، پشتیوان بە خوای گەورە ساڵێکی نموونەیی دەبێت”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، وه‌رزی داهاتوو بارانێكی وا ده‌باریت، كه‌ پێشبینیی ده‌كات ببێته‌ هۆی بووژاندنەوەی ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوی له‌ كوردستان.

له‌گه‌ڵ ئه‌مساڵ بارانێكی زۆر له‌ كوردستان باری و رێژه‌كه‌ی به‌رز بوو، به‌ڵام هێشتا له‌ زۆر ناوچه‌كه‌دا مه‌ترسی وشكه‌ساڵی و بێئاوی هه‌یه‌.

ئه‌و شاره‌زایه‌ له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كانیدا نه‌خشه‌یه‌كی داناوه‌، كه‌ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا به‌ پێی سیستمی SSTA خستووه‌ته‌ڕوو.

“ئاوی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌ویی كوردستان ده‌بووژێنه‌وه‌”