لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12دا سێ پرسیار وێنەیان گیراوە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12دا سێ پرسیاری تاقیکردنەوە وێنەیان گیراوە و وەزارەتی پەروەردەش دەزانێت کام خوێندکارانە بوون و لە چ هۆڵێکی تاقیکردنەوەش بوون.
وێنەیەکیان هی 3.6.2023ـە و هی وانەی مێژووە و دوو وێنەکەی تر ئەمڕۆ شەممە 10.6.2023 لە تاقیکردنەوەی وانەی بیرکاریدا گیراون.
تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 بە بەشداری 117 هەزار خوێندکار لە کوردستان دەستیپێکردووە و تا ئێستا سێ تاقیکردنەوە کراون.
لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە، دەزانن ئەو وێنانە کام قوتابییە لە کام هۆڵی تاقیکردنەوە گرتوونی.
دەشڵێت، “رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو سێ خوێندکارە گیراوەتەبەر، کە وێنەکانیان گرتووە”.