دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

پێشبینیی ده‌كرێت له‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ هه‌وری ته‌واو ئاسمانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان داپۆشێت و ئه‌گه‌ری تاوه‌بارانیش هه‌یه‌.

به‌شی پێشبینییه‌كانی کەشوهه‌وا له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

ئەمڕۆ شەممە 10- 6- 2023

کەش/ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ دەبێته‌ هەوری تەواو، ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورتخایەن هەیە لە هەندێ کات و شوێنی جیا جیادا، لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با لە هەندێ ناوچە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێرایی با / 10 – 20 کم/ك، لە هەندێ ناوچەدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 25کم/ك
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا
مەوداى بینین / 6 – 9 کم. لە کاتی تۆز و خۆڵ دادەبەزێت بۆ خوار 5 کم

سبەی یەکشەممە 11- 6- 2023

کەش/ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ
خێرایی با / 5 – 15 کم/ك.
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا
مەوداى بینین / 7 – 9 کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39
سلێمانی : 37
دهۆک : 36
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 38
زاخۆ : 37
سۆران : 36
گەرمیان : 43.