زبڵەكە لابرا و سنەوبەر لەجێگەی دانرا
+964
كوردستان ئەحمەد
شارەوانی سلێمانی بەهاوكاری كۆمەڵێك دوكاندار زبڵو خاشاكەكەی بەردەم بەلەدیەكەی سلێمانی لابرا و دار و سنەوبەر لەشوێنەكەی دانرا.
بەربەلەدیەكەی سلێمانی، كۆمەڵێك دووكانی مریشك فرۆشی لێیە، زیڵ و خاشاكێكی زۆری لێیبوو، شارەوانی سلێمانی بەهاوكاری دووكاندارەكان زبڵەكە كۆكرایەوە و فڕێدرا و سنەوبەر لەشوێنەكەدانرا.
سنەوبەرەكان لە ناو ئینجانەی گەورەی سپیدان، دارەكان نیومەتر بەرزن و سنەوبەری گەڵا ئاڵتونی هەمیشە سەوزن.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، لە پەیجی تایبەتی خۆیان چەند رەسمێكی داناوە و بەشێك لە وێنەكان كاتی زبڵەكەیە و بەشێكی دیكەشیان كاتی لابردنی زبڵەكە ودانانی سنەوبەرە ئاڵتونیەكانە.