فیلمخانەی ئەمجارە باسی سیتەدڵ دەکات کە زنجیرە نوێی درامایەکی ئاکشنە
964+
بەشی کوردی
سیتەدڵ زنجیرەیەکی نوێی ئاکشن و درامیە کە پریانکا چۆپرا و ریچارد ماددێن رۆڵی سەرەکیان تێدا گێڕاوە.
چیرۆکەکەی باسی چەند کەسێک دەکات کە لە دەزگای سیخوڕی جیهانی کارییان دەکرد دوای ئەوەی لەلایەن گروپێک بەناوی مانتیکیۆر هێرشیان دەکرێتەسەر قەڵاکەیان دەڕووخێنن و زاکیرەی زۆر کەسیش فۆرمات دەکەن.
چیرۆکەکەی جوان و خۆشە شایەنی سەیرکردنە.. بریجتن ئەو درامایە زۆر کچانەیە تا ئێستا دوو وەرزی لێوە بەرهەم هاتووە.
چیرۆکەکەی باسی سەردەمەکی کۆن دەکات، هەموو ساڵێک ئەو کچ و کوڕانەی لە تەمەنی هاوسەرگیرین چەند ئاهەنگ و چالاکیان بۆ ساز دەکەن تا یەکتر ببینن و هاوسەرگیری بکەن، چیرۆکەکەی زۆر لەوە قولترە درامایەکی تایبەتە.
زە لاست کینگدۆم، بۆ یەکەمجار لە 2015 بڵاوکرایەوە و 5 وەرزە و هەر لەم ساڵەدا کۆتا ئەلقەی بڵاوکراوە لەژێر ناونیشانی (زە لاست کینگدۆم: 7 کینگس مەست دای).
چیرۆکەکەی باسی پاشا ئەلفرێد دەکات کە خەیاڵ بە دەوڵەتی بەریتانیا دەکات ئیدی ڤایکینگەکان و سەکسۆنیەکانە و زۆر هۆزی دی بەرامبەر بە یەک دەجەنگن و شەڕ دەکەن هەموویان دەیانەوێت خاکی یەکتر داگیر بکەن، پاشا ئەلفرێدیش دەیەوێت هەمووی داگیر بکات و بیکات بە وڵاتێک بەناوی بەریتانیا.
شایەنی سەیرکردنن..