ئاگر لە چەمی گردەگۆزینە کەوتەوە

964+

هونەر فارس – گەرمیان

ئاگر لە چەمی ناحیەی گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن.

هێشتا نازانرێت هۆکاری ئاگرەکە چیبووە.

لە کاتی تۆمارکردنی ئەم ڤیدیۆیە ئاگرەکە هێشتا بەتەواوەتی کۆنترۆڵنەکرابوو.

لە گەرمیان و باقی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ ئاگری زۆر کەوتەوە، کە زیانی گەورەی بە کشتوکاڵی ناوچەکان گەیاندووە.