ناوەندی بوومەلەرزەکە دەوروبەری قەزای شارەزوور بووە.
بوومەلەرزە شارەزووری گرتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
کاتژمێر 9:16ی ئەمشەو بوومەلەرزە شارەزووی گرتەوە، هاوڵاتیان لە ماڵ هاتوونەتە دەرەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی 964، بوومەلەرزەکە لە ھەریەک لە قەزاکانی شارەزوور، ناحیەی عەربەت ناحیەی زەڕایەن و کۆمەڵگەی برایەتی (باریکە) ھەستیپێکراوە.
لەبارەی چەقی بوومەلەرزەکە، ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بۆ 964 ئەوەی وت، “بوومەلەرزەکە لەرەیەک بووە لەنێوان ناحیەی عەربەت و زەڕایەن بە قووڵایی 15 کیلۆمەتر و لەسەر پلێتی عەرەبی”.
گوڕی بوومەلەرزەکە بەپێی ئەوەی کەشناسی تۆماری کردووە، 2.9 پلە بووە بە پێوەری رێختەر, ئاسۆ کەمال وتی، “ئەم گوڕانە جێگەی مەترسی نین”.
بەرپرسەکە ئەوەی روونکردەوە، “بوومەلەرزەکە لەلایەن ھاوڵاتییانی ناوچەکانی باشووری سلێمانی ھەستیپێکراوە، بەڵام بێ زیانی گیانی و مادی بووە”.