"گۆشتی سەر جادە مەکڕن"

وەزارەتی کشتوکاڵ داوایەکی لە هاوڵاتیان هەیە

964+
ژووری هەواڵ

وەزارەتی کشتوکاڵ داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەسەر جادە و بانەکان گۆشت نەکڕن و دووربکەونەوە لە گۆشتی بێ مۆر.

هەروەها، ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە گواستنەوەی ئاژەڵ لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر لە رێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڤێتێرنەرییەوە بێت، لەپێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتەکە دەڵێت، داوایان لە مامۆستایانی ئایینی کردووە، مینبەرەکانیان بۆ بابەتی خۆپارێزیی بەکاربهێنن و داوا لە مسوڵمانان بکەن، لە رۆژانی جەژندا لە قەسابخانەکان قوربانییەکانیان بکەن.

لە دوو هەفتەی رابردوودا، نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، تاوەکو ئێستا کەسێک لە سۆران، یەکێک لە هەولێر و یەکێکی دیکە لە کەرکوک بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە.