یەک لەسەر شەشی موچەی پاککەرەکانی شارەوانی چەمچەماڵ دەبڕدرێت
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
دوای دواکەوتنی موچەی مانگی ئاياری کرێکارانی پاکكەرەوە لە قەزای چەمچەماڵ، دوکان و 21 شارەوانی بۆ ماوەی هەفتەیەک، ئەمڕۆ موچه‌كانیان پێدراوە، به‌ڵام به‌شێكی موچه‌كه‌یان بڕین.
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای شکار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە 964ـى وت، لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانیەکانی سلێمانی نوسراو کراوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، تەنیا ئیمزای وەزیر ماوە بۆ ئه‌وه‌ى سلفەیان پێبدرێت به‌ڵام بڕە پارەیەکیان لێدەبڕن.
وتیشی، “ئێمه ناچارین به‌شێكی ئه‌و لێبڕینه بخه‌ینه ئه‌ستۆى كرێكاره‌كان و بۆ هه‌ر كرێكارێك 50 هه‌زار دینار دیاریكراوه”.
کرێکارانی کۆمپانیای شکار، هەریەکەیان بڕی 300 هەزار دینار موچە وه‌رده‌گرن، شۆفێرەکانیش 400 هەزار دینارە.
ساڵێک زیاترە حکومەتی هەرێم سلفەی کۆمپانیای شکاری نەداوە و مانگانە “ئیدارەی گشتی یەکێتی” بڕە پارەیەکیان بەشێوەی قەرز بۆ سەرف دەکات.
تۆڕی 964 چەندینجار پەیوەندی کرد بە ئارام نەجات سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن