دیمه‌نێك له شوێنێكى گه‌شتیاری بیاره .. وێنه: سۆسیال میدیا
گەشتوگوزاری هەڵەبجە رێنمایی ده‌داته شوێنه گه‌شتیارییه‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گەشتوگوزاری هەڵەبجە، لەگەڵ ژمارەیەک خاوەن چێشتخانە و دوکان و خانەباخەکانی هەورامان كۆبووه‌وه و چه‌ند رێنماییه‌كى له‌باره‌ى ئه‌ته‌كێتى كاركردن و نرخ و مامه‌ڵه‌كردنیان پێدان.
ئه‌و رێنمایی پێدانه، خاوه‌ن دوكان و چێشتخانه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى تەوێڵە و بیارە و بەڵخە و وەزەنێ و سێ سەلام گرته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویكرده‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و خاوه‌نكارانه، له چه‌ند خاڵێك خۆى ده‌بینێته‌وه له‌وانه‌ش چۆنیه‌تى ئەتەکێت و هەڵسوکەوتیان لەگەڵ ئەو گەشتیارانەی سەردانی ناوچەکە دەکەن.
باسیان له‌وه‌شكردووه كه نابێت گرانی نرخ له ناوچە گەشتیارییەکان به‌و شێوه خراپه بێت كه له‌و سنووره به‌دی ده‌كرێت.
خاڵه‌كانى دیكه‌ش كه گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاره‌كان باسیان كردووه بریتی بوون له:
– زێدەڕۆیی بۆ قەراخ چەم و رێگای هاتووچۆ و دروستکردنی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی گەشتیاران.
– پابەندبوونی سەرجەم بنکە گەشتیارییەکان بە دەرهێنانی مۆڵەتی گەشتیاری لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە گەشتیاران.
– پاكوخاوێنی ناوچە گەشتیاریەکان.
– دیزاین و جوانکاری دوکان و خانە باخەکان و گرنگیدان بە مارکێتینگ و سۆسیال میدیا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، ئاماژەی بەوەشکردووه، له‌باره‌ى گرانی نرخه‌وه ئه‌و شوێنكارانه‌ى سەرپێچی ده‌كه‌ن رووبەڕووی سزا و یاسا دەکرێنەوە و شوێنەکەشیان بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
هەفتەی رابردووش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، لەگەڵ خاوەنكاره‌كانى هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا و سەرچاوەی زەڵم کۆبووه‌وە.