بوو بە سێ

بەگومانی تای خوێنبەربوون هاوڵاتیەک لە دهۆک گیانی لەدەستدا

964+

زەید  کۆچەر

ئەمرۆ سێشەممە لە پارێزگای دهۆک هاوڵاتیەکی تەمەن 27 ساڵ لە نەخۆشخانەی ئازادی لە پارێزگای دهۆک گیانی لەدەستدا و گوومانی نەخۆشی تای خوینبەربوونی لەسەر هەیە

گەنجەکە خەڵکی ناحیەی باشیکە لە پارێزگای موسڵ دوای ئەوەی هەست بە نارەحەتی لە تەندروستی دەکات سەرەدانی پارێزگای دهۆک دەکات بۆ چارەسەر و لە نەخۆشخانەی ئازادی گیان لە دەست دەدات گومانی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی لێدەکرێت و پشکینینەکانی بۆ بەغدا نێردراوە.

دکتۆر فەرهاد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی دهۆک بە 964ی راگەیاند، دوای ئەوەی دوێنی ئەو گەنجە گەیێنراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی، ئەمرۆ گیانی لەدەستدا و هەموو نیشانەکانی تای خوێن بەربوونی تیادا هەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و رەوانەی بەغدا کراوە و سێ تا چوار رۆژی دەوێت تا دەربچێت.

وتیشی “کەسەکە خەڵکی پارێزگای دهۆک نییە و بە نەخۆشی پارێزگای دهۆک حساب ناکرێت، تەنیا سەردانی دهۆکی کردووە بۆ چارەسەر”.

پێشتریش لە سەنتەری شاری هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوو کەسی تر بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستدابوو.

رۆژی چوارشەممە 31.5.2023، گەنجێکی قەساب لە هەولێر  بە تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەندی هەولێر گیانی لەدەستدا.

رۆژی 30.5.2023، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی گیان لەدەستدانی ژنێکی دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە نەخۆشخانەکانی هەولێر بە پەتای تای خوێنبەربوون بۆ 964 پشتڕاستکردەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی 23.5.2023، لیژنەیەکی باڵا بۆ رووبەڕبوونەوەی پەتای خوێنبەربوون پێکهێنا کە وەزارەتی ناوخۆ، کشتوکاڵ، تەندروستی و سەرجەم بەڕێوەبەرانی ڤێتێرنەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تێیدا ئەندامن، هەروەها بڕی دوو ملیار و 771 ملیۆن دیناریشی بۆ تەرخان کرد بۆ مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی رووبەرووبوونەوە و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و پاراستنی سامانی ئاژەڵ و تەندروستی گشتی لە کوردستان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی