ناسک حەوت ساڵە دوكانێكی مریشکفرۆشیی بەڕێوەدەبات
+964
رێژوان مامە قادر
هه‌موو به‌یانییه‌ك، ناسك له كاتژمێر حەوته‌وه ده‌رگاى دوكانه‌كه‌ى ئه‌خاته سه‌رپشت، ته‌نها ده‌نگێك كه به‌و به‌یانییه به‌رگوێی ئه‌وكه‌وێت، هاشوهوشی ئوتومبێله‌كان و ده‌نگى ئه‌و مریشكانه‌یه كه له‌ناو دوكانه‌كه‌یدا چاوه‌ڕێى كڕیارێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خوانى ژه‌مێكی ماڵه‌كه‌یانى پێ ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه.
ناسک رەسوڵ موحەمەد 52 ساڵ، دانیشتووی چوارقوڕنەیە و لە دایکبووی ناحیەی ئاشتی سەر بە کۆیەیە، نزیکەی حەوت ساڵە دوکانێکی مریشکفرۆشی داناوەو خۆی بەتەنیا بەڕێوەی دەبات و گوزه‌رانى ژیانى به‌و كاره به‌ستۆته‌وه.
ناسک رەسوڵ، باس لەوە دەکات کە ئەو كڕیاری زۆری هەیەو بەزۆریش خانمانن کە ڕۆژانە سەردانی دەکەن و جگه‌له‌وه‌ى مریشی لێده‌كڕن، قسەی خۆشیشی له‌گه‌ڵ دەکەن و ئه‌وانیش دەستخۆشی لێدەکەن، دەڵێ؛ موشتەرییەکانم جگە لەوەی مریشکم لێدەکڕن، قازو قەل و مراوی و کۆتریش دێنن بۆیان چاکدەکه‌م”.
ناسك رەسوڵ دایکی پێنج منداڵه، ئاماژه به‌وه ده‌كات پێش ئەوەی دوکانی مریشکفرۆشی بکاتەوە، لەگەڵ کوڕەکانی مارکێتی هەبووە بەڵام دواتر بەهۆی حەزی بۆ ئەم ئیشە دوکانێکی مریشکفرۆشی داناوەو بەتەنیا بەڕێوەی دەبات.
دەڵێت “مەرج نیە هەر پیاو ئیش بکات بەڵکو دەبێت ئافرەتیش شانبەشانی پیاو ئیش بکات و هاوکاری هاوسەرەکەی بکات”.
ناسک رەسوڵ وادەڵێت، ئەو ژنە مریشکفرۆشە هاوسه‌ره‌كه‌ی فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ته دەڵێت ئەو زۆر دڵی بە کارەکەی خۆشه‌و نایەوێت لە ماڵەوە دابنیشێت، دەیەوێت بەردەوام لە دەرەوە کاربکات و ئازاد بێت، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه پیاوەکەی بەردەوام پشتی دەگرێت و هاوکاری دەکات.
ناسک رەسوڵ، به‌خته‌وه‌ره به‌و ماندووبوونه‌ى رۆژانه‌یه‌وه توانیویانه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى بژێوی ژیانیان دابین بكه‌ن ، چونكه دەڵێت “ژیان قورس بووە و دەبێت ئافرەت یارمەتی هاوسەرەکەی بدات”.