ئاگره‌كه‌ى عه‌ربه‌ت له جاڕه‌گه‌نمه‌وه خه‌یار و شلك و بامیه‌شى سووتاند
964+
ئه‌حمه‌د مسته‌فا
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 5.6.2023 ئاگرێكى گه‌وره له سنوورى عه‌ربه‌ت كه‌وته‌وه و جگه له سووتانى جاڕى گه‌نم، به‌رهه‌می دیكه‌ى كشتوكاڵیشی سووتاند.
له نزیك گوندى باریكه‌ى سه‌ر به عه‌ره‌به‌ت، نزیكه‌ى 70 دۆنم جاڕی گه‌نم سووتا و به‌م هۆیه‌وه به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانى وه‌ك خه‌یار و بامیه و شلك سووتان و زیانیان پێگه‌یشت.
براى یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه ماڵیان له نزیك رووداوه‌كه‌یه، به 964ـى وت “مه‌زه‌نده ده‌كرێت زیانى زیاتر له دوو ده‌فته‌ر دۆلار به‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵیانه كه‌وتبێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن