وێنه‌ى گه‌نجه ونبووه‌كه‌ى پیرمام كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه... وێنه: سۆسیال میدیا
گه‌نجه‌كه‌ى پیرمام دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى هه‌فته‌یه‌ك له ونبوونى، گه‌نجه‌كه‌ى قه‌زاى پیرمام دۆزرایه‌وه و دایكیشی ده‌ڵێت “له‌ناو كاوله خانووێكى پیرمام بووه”.
رۆژى 27.5.2023 گه‌نجێك له قه‌زاى پیرمام به ناوى هشیار محه‌مه‌د باقى، ته‌مه‌ن 32 ساڵ، خێزاندار و خاوه‌نى سێ منداڵ، ون ببوو له ماڵه‌وه چووبووه ده‌رەوە و نه‌گه‌ڕابووه‌وه.
حه‌لیمه، دایكى کوڕەکە به 964ـى وت، كوڕه‌كه‌ى له‌ناو كاوله خانووێكی ناو پیرمام بووه و دواتر له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی “ئێستا ته‌ندروستى زۆرباشه و له ماڵه‌وه‌یه”.
پێشتر دایكى گه‌نجه‌كه به 964ـى وتبوو “بارى ده‌روونى كوڕه‌كه‌ی جێگیر نییه، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره ون ده‌بێت”.