ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
كه‌ی ده‌نگ به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌درێت؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێش نۆی ئه‌م مانگه و پێش چوونه پشووه‌وه، ده‌نگ به پرۆهیاسای بودجه‌ی عێراق بدات.
سەعد مانع ئهلتوبی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق به میدیا عێراقییه‌كانی رایگەیاندووه، لیژنەکەیان لە ماوەکانی رابردووش‌دا داوای کردووه پڕۆژە یاسای بودجە بخرێتە دەنگدانی گشتییەوە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، لیژنەکەیان تەنیا پێویستی بە چەند کاتژمێرێکە تا تاوتوێی گواستنەوەکان و بڕگە زیادکراوەکان لە پڕۆژەیاساکەدا بکات، ئەویش بە شێوەیەکی نیمچەیی تەواوکراوە و چاوەڕێن بخرێتە دەنگدانەوە.
لە نۆی ئەم مانگەدا پەرلەمان دەچێتە خولی پشووی یاسادانانەوە، بۆیه به وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌یانه‌وێت پێش پشووه‌كه ده‌نگدانه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات دواكه‌وتنی ده‌نگدانه‌كه، به‌هۆی بڕگەکانی تایبه‌ت به هەرێمی کوردستان بووه، کە لە لیژنەی داراییدا دەنگی لەسەردراوە، پێشی وایه ده‌كرێت رێككه‌وتنی سیاسی لەسەر بکرێت و دواتر دەنگی لەسەر بدرێت.
بڕیار بوو له 27.5.2023 دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی ده‌نگدان به پرۆژه یاسای عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام دواتر دواخرا.
شەوی 25.5.2023 به زۆرینەی دەنگی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چەند بڕگەیەک بۆ مادەی 14ی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی زیادکرا، له یه‌كێك له بڕگه‌كاندا هاتووه، بڕیاری ناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان لای وەزیری دارایی عێراق دەبێ، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا، كه بۆ سێ ساڵی داهاتووه، بڕی نزیکەی 200 ترلیۆن دینار دیاریکراوە. كه گەورەترین بودجەیە لە مێژووی عێراقدا نێردرابێتە پەرلەمان.
پشکی هەرێمی کوردستان بە رێژەی سەدا 12.67 دیاریکراوە، لە کۆی بودجەی عێراق، کە دەکاتە نزیکەی 16 ترلیۆن دینار بۆ سێ ساڵی داهاتوو، به‌ڵام حکومەتی عێراق کاتێک ئەو پشکە دەنێرێت، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی رادەست بکات.