وێنەی مریشەكە مرداربوەكان. وێنە: پۆلیسی ژینكەی راپەڕین
ژینگەی پیس كرد و دەستگیر كرا
+964
كوردستان ئەحمەد
بە تۆمەتی پیسكردنی ژینگەی هەڵشۆ، هاوڵاتییەك دەستگیركرا مریشكی مردارەوەبووی لەسەر رێگە فڕێداوە.
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ژینگەی راپەڕین، لە فەیسبووك پۆستێكی كردووە دەڵێت، رۆژی شەممە مەفرەزەكانیان كەسێكیان لە هەڵشۆ دەستگیركردووە ژینگەی پیس كردووە.
ئەو هاوڵاتییە مریشكی مردارەوەبووی لەسەر رێگەی سەرەكیی قەڵادزێ و شوێنی سەیرانگای هاوڵاتیان فرێداوە و بۆنێكی پیسی لە ناوچەكە دروست كردووە.
لە وێنەكاندا كە بڵاوكراونەتەوە دەردەكەوێت مریشكەكان خراونەتە ناو گونیە و لە زیاتر لە 15 گونیەدا بەسەر یەكدا هەڵڕژاون و رەنگیان رەش بووە.
پۆلیسی ژینگەی راپەڕین دەڵێت، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو كەسە كراوەتەوە و لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە.