چوارەمین پێشانگای هایتێکس لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

+964
كوردستان ئەحمەد

بە بەشداریی 82 كۆمپانیا و 32 بزنسی ئاست بچووك، چوارەمین  پێشەنگای هایتێكس بەڕێوەدەچێت.

رۆژی شەشی ئەم مانگە سەرەتای دەستپێكی پێشەنگاكەیە، لە 19 وڵاتەوە بەشداریی پێشەنگاكە دەكەن، بانگهێشتی سەدان میوانی ناوخۆیی و دەرەكی كراوە.

تا ئێستا بڕیارە 32 بزنسی بچووكی سەربەخۆ و كۆمپانیاكان بەشداری لە پێشەنگاكەدا بكەن و هەندێكیان پاڵپشتی دارایی وەردەگرن.

رێكخەری پێشانگاکە ژێگر ئەبوزەید لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لە بارەی پێشەنگاكەوە نووسیویەتی، چەندان كەسایەتی ناو سۆشیاڵ میدیا تێیدا بەشداری دەكەن و باسی سەركەوتنەكانی خۆیان دەكەن.