لە قەڵادزێ رۆژی زیاتر لە دوو کەس دووپشک پێوەیداوە

+964
كوردستان ئەحمەد
تەنیا لە مانگی ئایاردا، دوو هەزار و 221 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی فێركاری شەهیدانی قەڵادزێیان كردووە و لەو ژمارەیەش 69یان دووپشك پێوەیداون.

69 کەس بە رێژەی ناوەندیی، رۆژانە زیاتر لە دوو کەس دەکات کە دووپشک پێوەیداون.

بەپێی ئامارەكان كە نەخۆشخانەی فێركاری شەهیدانی قەڵادزێ بڵاویكردووەتەوە، لەو مانگەدا 200 كەس بە رووداوی جیاجیا برینداربوون

دوو حاڵەتی پێوەدانی مار هەبووە لە تەواوی دەڤەری پشدەر و لە نەخۆشخانەی فێركاری شەهیدانی قەڵادزێ چارەسەریان بۆ كراوە.

بەشێكی زۆر لە نەخۆشەكانی دیكە، برینی سەرەتایی و هەڵامەت و تا بوون.