تەندروستی سلێمانی داوا دەکات ئاژەڵی خۆماڵی بکرێتە قوربانی

964+
دیلان محەمەد

تەندروستی سلێمانی داوا دەکات لە جەژنی قورباندا ئاژەڵی خۆماڵی بکرێتە قوربانی.

لە چاوپێکەوتنێکی 964دا، ئەمڕۆ هەینی، 2.6.2023، دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکەی تۆمارنەکراوە.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە.

تاوەکو ئێستا دوو کەس لە ئیدارەی سۆران و شاری هەولێر بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها دکتۆر سەباح باسی لەوەکرد، کە نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان لە سلێمانی کۆنترۆڵکراوە و حاڵەتەکان ئاسایی بوونەتەوە.