مامی بۆ 964 قسە دەکات
منداڵە سووتاوەکەی تەقتەق لە چاودێری چر دایە
964+
شیراز عەبدوڵا
کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی تەقتەق، منداڵێک دەکەوێتە ناو مەنجەڵی شلە و بەشێک لە جەستەی دەسووتێت و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی هەولێر کراوە.
منداڵەكە ناوی (ر. ر.) تەمەنی چوار ساڵە، دانیشتووی گوندی مەلازیادە لە سنووری ناحیەی تەقتەق.
بەهۆی زۆری سووتاویەکەی رەوانەی هەولێر کراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی لەژێر چاودێری چڕ دایە.
لەسەر رووداوەکە، مامی منداڵەکە قسە بۆ 964 دەکات.