شارەوانی دەربەندیخان دەڵێت ئیتر ناهێڵێت نەمامەکان تینوو بن

964+

هونەر فارس

رێگەی تانکەر بۆ ئاودانی نەمامە تازە نێژراوەکانی تەنیشت تونێلی دەربەندیخان کرایەوە.

شوێنی نەمامەکان دەکەونە تەنیشت تونێلی دەربەندیخانەوە، کە بە غاباتەکە ناسراوە.

عوسمان عەبدوڵا سەرۆکی شارەوانی قەزای دەربەندخان بۆ 964، هۆکاری کردنەوەی رێگەی تانکەر بۆ نێو غاباتەکە بۆ پارێزگاریکردن لە وشکبوونی نەمامەکان گەڕاندەوە.

لە قەزای دەربەندیخان 54 پارکی سەوزایی و نزیکەی 25 کیلۆمەتر سەوزایی ناوەندی شەقامەکان هەیە، بەڵام بەهۆی نەبونی ئامێری پێویستەوە لە وەرزی هاویندا کێشەی ئاودانیان بۆ دروستدەبێت.