شوێنكارێك داخرا (ڤەیپ)ـى بە مێردمنداڵ فرۆشتوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەمێرد منداڵ، قائیمقامیەتی سلێمانی فرۆشگایه‌كی دادەخات.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئەمڕۆ چوارشەممە 31.5.2023 لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤەیپ) بە مناڵی خوار 18 ساڵ، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت فرۆشگایه‌كیان داخستووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، فرۆشگاى محەمەد لە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ، بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی داخراوه و خاوەنەکەشی روبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.