ساحیرێک لە سلێمانی دەستگیرکرا

964+

فەرمان سادق

بە تۆمەتی ئەنجامدانی سیحر و جادو ژنیکی تەمەن 79 ساڵ دەستگیرکرا.

ئەو ژنە تەمەن 79 ساڵە، بە قسەی پۆلیس بێت به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ سیحر و جادو تۆمەتبار کراوە و ده‌ستگیركراوە.

ئەو ژنە ناوی (ف، ج، ع.) لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ دەستگیرکراوە.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئه‌زمه‌ڕ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ هاوڵاتیانی‌ فریودابوو كاری‌ سیحرو جادوی‌ ئه‌نجامدابوو.

دەشڵێت: له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا دوای‌ پشكنینی‌ ماڵی تۆمەتبار، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی‌ زۆر نووشته‌دا.