"سێ رۆژه نانمان نه‌خواردووه"
خانه‌واده‌یه‌كی كوردی رۆژئاوا سێ رۆژه له چه‌مچه‌ماڵ له پارك ده‌خه‌ون
964+
هۆگر عه‌دنان – چه‌مچماڵ
سێ رۆژه خانه‌واده‌یه‌كی كوردی رۆژئاوای كوردستان له یه‌كێك له پاركه بچووكه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌خه‌ون و بێ ماڵ و حاڵن.
خانه‌واده‌كه منداڵی ساوا و مێردمنداڵێكی ناكامیشیان هه‌یه، باوكیان بینایی له‌ده‌ست داوه و ته‌نیا كوڕێكی گه‌نجیان هه‌یه كاریان بۆ بكات، ئه‌ویش ئێستا بێكاره، چونكه ماتۆڕێكی هه‌بووه كاری پێكردووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ماتۆڕه‌كه‌یان دزیوه.
ئه‌وان له رێگه‌ی 964ـه‌وه داوای به‌هاناچوون یان دابینكردنی خانوویه‌ك ده‌كه‌ن به كرێیه‌كی هه‌رزان.