لە زاخۆ 13 کامێرای تیژڕەوی هەیە

کامێرای تیژڕەوی لەسەر رێگای نێودەوڵەتی زاخۆ – توركیا جێگیركرا

964+

شڤان عەبدوڵا

لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی زاخۆ بۆ توركیا كامێرای تیژڕەوی جێگیركرا، خێرایەكەی 80كم لە كاتژمێرێكدا و هاتوچۆش داوا دەكات شۆفێران پابەند بن.

لە تەواوی سنووری زاخۆ 13 كامێرای تیژڕەوی جێگیر و حەوت كامێرەی گەڕۆك هەیە كە هەر جارە و لە شەقامێكی شارەكە دادەنرێت.

بەشیر زاخۆیی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ، بە 964ی وت، لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی زاخۆ بۆ توركیا كامێرای تیژڕەوی بە جێگیری دانراوە و لە ئەمڕۆ سێشەممەوە دەكەوێتە كار.

خێرای هاتوچۆ لە رێگاكە 80 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا، بەڵام لە پێچەكاندا 60 كیلۆمەترە.

رێگای نێودەوڵەتی زاخۆ بۆ توركیا لە دەروازەی شارەكەوە تا خاڵی كۆتای دەروازەی ئیراهیم خەلیل پێنج كیلۆمەترە، لە هەردوو ئاراستەی هاتن و چووندا كامێراكە جێگیركراوە.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد