بە هۆی نەخۆشی زەردووییەوە لە کورەیا سوتاندیان

964+

توانا نەقی

لاشەی ئاژەڵێکی توش بوو بە زەردوویی لە کوشتارگەی سۆران لە کورەی تایبەت سوتێندرا و لە ناوبرا.

قایمقامیەتی سۆران بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دوشەممە، دوای ئەوەی لە کوشتارگەی سۆران پزیشکی ڤێرتێرنەری مۆری لاشەی ئاژەڵێکی نەکردبوو کە نەخۆش بوو، لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت سەردانی کوشتارگەکەیان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە.

بە پێی راپۆرتی پزیشکی ڤێرتێرنەری گۆشتی ئاژەڵەکە شیاوی خواردن نەبووە چونکە نەخۆش بووە، بۆیە بە کۆی دەنگی ئەمندامانی لیژنەکە بڕیاریاندا لە کورەیەکی ئاگری تایبەتدا بیسوتێنن و لەناوببرێت.

لیژنەکە راشیگەیاندووە، هەڵمەتی چاودێری بازاڕ کاری ئەوانە و بەردەوام دەبن لە چاودێریکردن.

نە خۆشی زەردوویی ئاژەڵ لە ئەنجامی نەخۆشی لە جگەر و زراوی ئاژەڵەکە دروست دەبێت، دەبێت دەستبەجێ پزیشکی ڤێرتێرنەری لێ ئاگادار بکرێتەوە و بۆ ئەوەی تەشەنە نەسێنێت.