ئەبو نەدیم 64 ساڵە بەرگدروە و واز لە پیشەکەی ناهێنێت
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
محەمەد حەسەن، ناسراو بە ئەبو نەدیم، بە قسەی بەردگردوەکانی زاخۆ و ئەو کەسانەی لێیەوە نزیکن، “یەکەم بەرگدروی زاخۆیە چاکەتی قاتی دروستکردووە و تا ئێستاش کەس وەکو ئەو ناتوانێت چاکەت دروست بکات یا خود دەستکاری چاکەتی قات بکات”.
ئەبو نەدیم، لە دایکبووی ساڵی 1952ـەوە، لە تەمەنی حەوت ساڵی و لە 1959 دەستی بە بەرگدروی کردووە.
یەکەم جار ساڵی 1967 چاکەتی قاتی دووریوە و لە ساڵی 1970 بووە خاوەن دوکانی تایبەتی خۆی.
زیاتر لە 20 کەس لەبەردەستی ئەبو نەدیم فێری بەرگدروی بوون.
ئەبو نەدیم دەڵێت، زۆر کەس هەیە ئەگەر من جل و بەرگیان بۆ نە دوورم لەبەری ناکەن و نایبەن بۆ هیچ بەرگدرویەکی تر.
ئەبو نەدیم جگە لە پیشەکەی، کەسایەتییەکی ناوداری شاری زاخۆیە و بە قسە خۆشەکانیشی وای کردووە کە دراوسێ دوکان و هاورێکانی بە بێ ئەو هەڵنەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی