حکومەتی عێراق پارەی بایەعی زیاد دەکات
+964
زینوێ راوی
وەزارەتی بازرگانی عێراق بەڕێژەی ٥٠٪ پارەی بایەعی لەسەر هاوڵاتیان زیاد کرد، دەڵی؛ اپرەکە بۆ خەرجی گواستنەوەی خۆراکە.
لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەست +964 کەوتووە، وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق دەڵێ؛ لە بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتیان کە پێشتر هەر هاوڵاتییەک تەنیا ٥٠ دیناری لێوەردەگیرا بەرانبەر وەرگرتنی نۆ کیلۆ ئارد، ئەو برە بۆ ١٠٠ دینار زیاد کراوە.
وەزارەتی بازرگانی ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئەو زیاد کردنەی پارە لەسەر بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان تەنیا ئارد ناگرێتەوە، بەڵکو شەکرو زەیت و برنج و دۆشاوی تەماتەش دەگرێتەوە کە پێشتر هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراکی مانگانە ٣١٠ دیناریان دەدا.
“بەشە خۆراکی مانگانەی هەر تاکێک کە سێ کیلۆ برنج، کیلۆیەک شەکر، لیترێک زەیت، ٤٠٠ گرام دۆشاوی تەماتە، نیسک و لەتە نۆک دەگرێتەوە لە ٣١٠ دینارەوە کراوە بە ٣٥٠ دینار”.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بازرگانی هاتووە ئەو پارە زیادەیە بو خەرجی گواستنەوەی شایستەی کۆمپانیاکانی هێنانی خۆراکە بۆ عێراق.