شووتیفرۆشێک قسە بۆ 964 دەکات

“بێ ئاگادارکردنەوە شوێنەکەیان داخستین”

964+

شیراز عەبدوڵا- هەولێر

ئەمڕۆ یەكشەممە، بەشێك لە كاسبكاران و شووتیفرۆشانی هەولێر گردبوونەوە، داوا دەكەن شوێنەكەیان پێبدرێتەوە.

یەكێك لە كاسبكارەكان قسە بۆ 964 دەكات و دەڵێت، داوادەكەین بمانگەڕێننەوە شوێنەكانی خۆمان و هاوكارمانبن و كێشەكان چارەسەر بكرێت، هەروەها دەڵێت، ئەرێ قەت بووە بە بێ ئاگاداركردنەوە شوێنەكەت دابخەن.